Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » عێراق بە تۆمارکردنی چوار هەزار و 868 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە

عێراق بە تۆمارکردنی چوار هەزار و 868 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتانی عەرەبی بۆ 976  هەزار و 326 توشبو بەرزبوەتەوە و لەو ژمارەیەش 17 هەزار و 716 توشبو گیانیان لەدەستداوە، عێراقیش بە تۆمارکردنی چوار هەزار و 868 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی یەکەمدایە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە کۆی گشتی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا بۆ چوار هەزار و 868 کەس بەرزبوەتەوە، ئەوەش زیاترە لەو ژمارەیەی کە لەوڵاتی میسڕ تۆمارکراوە و زۆترین کاریگەری پەتاکەی تیادا دەرکەوتوە بە تۆمارکردنی چوار هەزار و 834 حاڵەتی گیانیان لەدەستدان.

تائێستا لە عێراق 129 هەزار و 151 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 91 هەزار و 886 کەس چاکبونەتەوە و چوار هەزار و  868  کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.