Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » عێراق داوایەک لە وڵاتانی عەرەبی دەکات
فڕۆکەکانی تورکیا

عێراق داوایەک لە وڵاتانی عەرەبی دەکات

وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوتاکانی خۆی لە وڵاتانی عەرەبی ئەنجامدا و داوای لێکردن یەکهەڵوێستی بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بنوێنن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک هاوتاکانی خۆی لە وڵاتانی میسڕ، ئوردن، سعودیە و کوەیت ئەنجامداوە، تیایدا وردەکاری بۆردومانەکانی ئەم دوایانەی تورکیا لە ناوچەی سیدەکانی لە هەرێمی کوردستان پێڕاگەیاندن، کە بەهۆیەوە ئەفسەرێک و سەربازێکی سوپای عێراق کوژراوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا فوئاد حسێن باسی لە گرنگی یەکڕیزی وڵاتانی عەرەبی لە بەرەنگاربونەوەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق کردەوە، بەمەبەستی کشاندنەوەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکەی.

لەلایەن خۆیانەوە وڵاتانی عەرەبیش پشتیوانی خۆیان بۆ پاراستنی سەروەری خاکی عێراق کردو و ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان کرد و داوای وەستاندنی دەستبەجێی ئەو هێرشانەیان کرد، کە تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق ئەنجامی دەدات.

ئەحمەد ئەبوغەیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دوێنێ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەسترێژییە بەردەوامەکانی تورکیای کرد بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق، بەهۆی ئەو بۆردمانەی کە هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی سیدەکانی سەرسنوری ئەنجامیداوە.

11ی ئەم مانگە، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر 2:45 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی له‌شكری توركیاوه‌ ئوتۆمبێلێكی هێزه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنور كرایه‌ ئامانج و دو ئه‌فسه‌ری هێزه‌كه‌ شه‌هیدبون به‌ ناوه‌كانی عه‌مید، محه‌مه‌د ره‌شید سلێمان، فه‌رمانده‌ی لیوای دوی پاسه‌وانیی سنور و عه‌قید، زوبێر حالی تاجه‌دین، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی لیوای دوی پاسه‌وانیی سنور، هه‌روه‌ها عه‌قید حیسامه‌دین عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن برینداربو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.