Home » هەواڵ » عێراق » عێراق گەشتە ئاسمانیەکانی لەگەڵ تورکیا راگرت
گەشتە ئاسمانییەکان

عێراق گەشتە ئاسمانیەکانی لەگەڵ تورکیا راگرت

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، گەشتە ئاسمانیەکانیان لەگەڵ تورکیا تاوەکو یەکی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵ رادەگرن.

لەبەیاننامەیەکدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوە گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان عێراق و تورکیا تاوەکو 1-10-2020 رادەگرن.

پێشتریش دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق رایگەیاندبو، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم گەشتەکانیان بۆ عێراق بەرەچاوکردنی راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەیان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخستبو، داوای لێبوردنیان لەهاوڵاتیانیان ردوە کە گەشتەکانیان بۆ عێراق هەڵوەشاوەتەوە.

لە 17ی (ئادار/3)ی ئەمساڵ سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگیران، لە 23ی (تەموز/7)ی ئەمساڵ گەشتە ئاسمانیەکانی بۆ وڵاتانی دەرەوە و ناوخۆ دەستیانپێکردەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.