Home » هەواڵ » کوردستانی » فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا سنوره‌كانی قه‌زای ماوه‌تیان بۆردومان كرد‌
فرۆكەكانی توركیا

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا سنوره‌كانی قه‌زای ماوه‌تیان بۆردومان كرد‌

قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوجار فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی سنوره‌كانی قه‌زای ماوه‌تیان كردوه‌ و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریش به‌ر به‌رهه‌می جوتیارانی سنوره‌كه‌ كه‌وتوه‌، ئاگرێكی گه‌وره‌ش كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌.

كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت راگەیاند، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوجار فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا سنوری قه‌زای ماوه‌تیان بۆردومانكرد و ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌، زیانێكی زۆریش به‌ر كشتوكاڵی هاوڵاتیان كه‌وتوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ بۆردومانه‌كه‌دا هه‌ردو گوندی كوێره‌كانی و ده‌شتی ژاژۆڵان كراونه‌ته‌ ئامانج، كه‌ سێ كیلۆمه‌تر له‌ ناوچه‌ی گه‌ڵاڵه‌وه‌ دورن.

قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت باسی لەوەشکردوە، بۆردومانه‌كان زه‌ره‌ر و زیانی گیانی نه‌بوه‌، به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ر باخ و ره‌ز و دارستانی هاوڵاتیان كه‌وتوه‌، هه‌نگ و بنێشتی به‌شێك له‌جوتیاران زه‌ره‌ر و زیانیان به‌ركه‌وتوه‌.

رونیشیکردەوە، تیمه‌كان سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی فراوانیه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ تا ئێستا كۆنتڕۆڵ بكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.