Home » هەواڵ » جێهان » فڕەنسا و ئەڵمانیا کشانەوەی خۆیان لە دانوستانەکانی چاکسازی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند
فڕەنسا و ئەڵمانیا

فڕەنسا و ئەڵمانیا کشانەوەی خۆیان لە دانوستانەکانی چاکسازی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند

بەرپرسانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایانگەیاند، هەریەک لە فڕەنسا و ئەڵمانیا کشانەوەی خۆیان لە دانوستانەکانی چاکسازی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاندوە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا ئەمریکا هەوڵدەدات سەرۆکایەتی ئەو دانوستانانە بکات، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کشانەوەی خۆی لە رێکخراوەکە راگەیاندوە.

سێ بەرپرسی باڵا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کە نەیانویست ناوی خۆیان ئاشکرابکەن، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز-یان راگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا ئەمریکا هەوڵدەدات سەرۆکایەتی ئەو دانوستانانە بکات سەرەڕای ئەوەی کشانەوەی خۆی لە رێکخراوەکە راگەیاندوە، هەریەک لە فڕەنسا و ئەڵمانیا کشانەوەی خۆیان لە دانوستانەکانی چاکسازی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاندوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هیچ وڵاتێک نایەوێت پڕۆسەی چاکسازی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و پلانەکەی لەلایەن دەوڵەتێکەوە دابڕێژرێت، کە پێشتر لە رێکخراوەکەدا کشاوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی فڕەنسا و ئەڵمانیا رایانگەیاند، هەردو وڵات دژایەتی بەڕێوەچونی دانوستانەکانی چاکسازی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە سەرکردایەتی واشنتن دەکەن، کە تازە لە رێکخراوەکە کشاوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، کار لەسەر رەشنوسی چاکسازی رێکخراوەکە هێشتا بەردەوامە، لەبارەی بەشداریکردنی ئەمریکاش لەو دانوستانانە، وڵاتەکەی هەمان هەڵوێستی پاریس و بەرلینی هەیە.

لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سەرجەم هاوکارییە داراییەکانی بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگرتوە، بەهۆی ئەوەی ئەو رێکخراوە چاكسازی پێویستی ئەنجامنەداوە و بەپێی پێویست بە ئەرکەکانی خۆی لەبەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا هەڵنەستاوە، بەوهۆیەشەوە ئەو پارەیەى بۆ رێكخراوەكە تەرخانكراوە، دەیخەنە سەر دۆخە لە ناكاوە تەندروستییەكانى جیهان

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.