بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
سەبارەت بە پلەكانی گەرما رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی رۆژانی پێشو، هەروەها سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك دەبێت كە 43 پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترین پلەی گەرماش 22 پلە دەبێت.