Home » هەواڵ » جێهان » له‌ هه‌ر 80 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك له‌ ئه‌مریكا به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات
مردن به‌هۆی كۆرۆنا‌ له‌ ئه‌مریكا

له‌ هه‌ر 80 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك له‌ ئه‌مریكا به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئامارێكی مه‌ترسیداری مردن به‌ كۆرۆنا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌خاته‌ڕوو.

توێژینه‌وه‌یه‌كی كه‌ناڵی (NBC)ی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه‌، ئێستا له‌ هه‌ر 80 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك له‌ ئه‌مریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا مردن به‌ كۆرۆنا له‌ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ حه‌وت هه‌زار و 486 كه‌س، كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدانیش گه‌یشتووه‌ته‌ 158 هه‌زار كه‌س.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا له‌وڵاته‌كه‌ی به‌ڕاشكاویی به‌میدیاكانی وت “ئه‌وه‌ واقعی ئێستایه‌” هاوكات پێداگیریی ده‌كات له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان له‌ئه‌مریكا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.