Home » هەواڵ » جێهان » “لەئەگەری سەلماندنی تێوەگلانی تەل ئەبیب لە تەقینەوەکەی بەیروت وەڵامی توندمان دەبێت”
تەقینەوەکەی بەیروت

“لەئەگەری سەلماندنی تێوەگلانی تەل ئەبیب لە تەقینەوەکەی بەیروت وەڵامی توندمان دەبێت”

راوێژکاری سەرۆکئ لوبنان هۆشداریدەدات لەوەی، ئەگەرر هەت بەڵگەیەک بدۆزنەروەی کە بیسەلمێنێت ئیسرائیل دەستی هەبوە لە تەقینەوەکەی بەیروت ئەوا وەڵامی توندیان بۆی دەبێت.

لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی میهری ئێرانی، ئەمەلە ئەبو زیاد راوێژکاری سەرۆکی لوبنان وتی” رەتکردنەوەی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل لە تێوەگلانیان لە تەقینەوەکەی بەیروت جێگای گومانە”.

 ئەبو زیاد جەختی لەوەشکردوە، لەئەگەری سەلماندنی تێوەگلانی تەل ئەبیب لەو روداوەدا، وەڵامی توندیان دەبێت و لەروی سەربازیەوە بەرپەرچدەدرێنەوە.

دوای تەقینەوە گەورەکەی رۆژی سێشەممەی رابردوی بەیروت کە بەهۆیەوە زیاتر لە 150 کەس کوژران و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش برینداربون، گرژی و ئاڵۆزی زیاتر روی لەو وڵاتە کردوە و ئەمڕۆ ئەندامانی دو پارتی سەرەکی لەپەرلەمان دەستیانلەکارکێشایەوە.

ئەو وتانەی  ئەبو زیادا لە کاتێکدایە، لە هەفتەکانی رابردودا گرژی و ئاڵۆزی زیاتر لەنێوان سوپای ئیسرائیل و پێگە سەربازییەکانی حزبوڵای لوبنان لەسەر سنور رویاندا، چەند موشەکێک ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کرا، سوپای ئیسرائیلیش پێگەکانی حزبوڵای کردە ئامانج.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.