Home » هەواڵ » جێهان » لە فەڕەنسا گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەزۆر بەستنی كەمامە دەستپێکرا
پاریس

لە فەڕەنسا گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەزۆر بەستنی كەمامە دەستپێکرا

لەپێناو خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، شارەوانی پاریس بەستنی كەمامە لە هەموو ناوچەكانی پایتەختی فەرەنسا دەكاتە زۆرملێ‌ و لەمڕۆ هەینیشەوە ڕێوشوێنەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەستپێدەكەن.

ئان سۆریس جێگری سەرۆكی شارەوانی پاریس كە بەرپرسە لە كاروبارە تەندروزستییەكان بە كەناڵی( BFMTV )ی ڕاگەیاند”تەئكید لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەستنی كەمامە دەكرێتەوە لە شوێنە گشنییەكان، ئەو ڕێوشوێنەش هەموان دەگرێتەوە، بە پیادە و ئەوانەش كە سواری پایسكیل و ماتۆڕسكیل دەبن”.

بە وتەی ئان سۆریس”سێ‌ ناوچەش لە پاریس بڕیارەكە دەیانگرێتەوە كە سین سان دۆنی و هۆتس دو سین و ڤال دو مارنن”.

جێگری سەرۆكی شارەوانی پاریس دەڵێت”گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەزۆر بەستنی كەمامە لە شوێنە گشتییەكاندا، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە دەستیپێكرد”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.