Home » هەواڵ » کوردستانی » لە هەولێر تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دواخرا 
لۆگۆی هیوای کورد

لە هەولێر تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دواخرا 

پەروەدەی هەولێر دواخستنی وادەی تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، دواخستنی وادەی تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 4 بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی بۆ 16ی ئابی 2020 ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٤ سەبارەت بە تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 4 بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە لە خاڵی یەكەم تاقیكردنەوەی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 4 بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی كە بڕیاربوو لە وادوی خۆی جێبەجێ بكرێت لە بەرواری 2020/8/9 لەهەمان كات دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكان بۆ بەڕێوەبردن و كۆتایی هێنان بە تاقیكردنەوەكان بەڕەچاوكردنی ڕەشی تەندروستی”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر دەڵێت”دوای تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و ڕای پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و پەروەردەی قەزاكان و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشیكردن بەمەبەستی ڕەچاوكردنی ڕەوشی تەندروستی بڕیارماندا”.

وەك پەروەدەی هەولێر ئاماژەی پێكردووە”تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 4 بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دوابخرێت بۆ ڕۆژی 2020/8/16 واتە ڕۆژی یەكشەممە 16ی ئەم مانگە یەكەم تاقیكردنەوە بەڕێوەدەچێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.