Home » هەواڵ » جێهان » ماکرۆن داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی نێوەدەوڵەتی کرد لەبارەی تەقینەوەکەی بەیروت

ماکرۆن داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی نێوەدەوڵەتی کرد لەبارەی تەقینەوەکەی بەیروت

وتەبێژی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، رێکخراوەکەیان هیچ داوایەکی پێنەگەیشتوە بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوی تەقینەوەکەی بەیروت، ئەگەر داوایەکی لەو جۆرەیان پێبگات ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئەوکارە.

فەرحان حەق، وتەبێژی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێکخراوەکەیان هیچ داوایەکی پێنەگەیشتوە بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوی تەقینەوەکەی بەیروت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر داوایەکی لەو شێوەیەیان پێبگات، ئەوا دەستەی دادوەری نەتەوە یەکگرتوەکان دەتوانێت داوا لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بکات، کە دۆسییەک بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بکات.

پێشتر ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لەمیانەی سەردانەکەی بۆ لوبنان داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی نێوەدەوڵەتی کرد لەبارەی تەقینەوەکەی بەیروت.

دوێنێ هەینی میشێل عۆن، سەرۆک کۆماری لوبنان رایگەیاند، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری تەقینەوەکەی بەیروت بەڕێوەدەچێت، لەوانەیە بەهۆی بۆمب، یان دەستوەردنی دەرەکی، یان تەنها روداوێک بێت، کە بەهۆی کەمتەرخەمی لە کۆگاکردنی نیتراتی ئامۆنیۆم رویدابێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.