وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە خەرجکردنى پارەى مامۆستایانى وانەبێژ کە بەهۆی کۆرۆناوە پشوو بوون.
بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى دارایى و ئابورى، پارەی وانەبێژان، تەنیا ئەوانەی بەشێوەی هەمیشەیی دانەمەزراون، خەرجبکات و وانەبێژان تەنیا پارەی پشووی بەهارە و هاوینەیان لێدەبڕدرێت.
لە بڕیارەکەدا کە واژۆى ئاوات شێخ حەناب وەزیرى دارایى لەسەرە، تیایدا هاتووە، “بڕیارماندا بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان تەنیا ئەوانەی بە شێوەی هەمیشەیی دانەمەزراون، (جگە لە رۆژانی پشووی ئاسایی ساڵانە کە دەکاتە رۆژانی 11 بۆ 23ـی 3 کە پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار لەگەڵ پشووی هاوینە) بەردەوام دەبێت بۆ ئەو رۆژانەی کە بە پشووی فەرمی هەژمارکراون بۆ مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.”