Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی بەرهەم ساڵح و حەسەن رۆحانی
بەرهەم ساڵح و حەسەن رۆحانی

ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی بەرهەم ساڵح و حەسەن رۆحانی

سەرۆك كۆماری ئێران جەختیكردەوە لەسەر خێراكردنی رێكارەكان بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی نێوان عێراق و وڵاتەكەی، سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقیشی بە خاڵێكی ئەرێنی باسكرد.

ئاژانسی هەواڵیی میهر لە ئێران رایگەیاند، حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆك بەرهەم ساڵح، هاوتا عێراقییەكەی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی ئاراستەی سەرۆك بەرهەم و گەلی عێراق كردوە و رایگەیاندوە، ئەو بۆنەیە یەكبونی موسوڵمانانی جیهانی پیشاندەدات.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بە درێژایی مێژو هاوڕێیەتی و هەماهەنگی لەنێوان هەردو وڵات رەخساوە و هیواخوازە لەمیانی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا بەرپرسانی هەردولا بتوانن پەرە بە سەردانییەكانیان بۆ لای یەكدی بدەن و بڕیاری زێدەتر پێكەوە بدەن.

سەبارەت بە سەردانەكەی موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتەكەی، رۆحانی بە سەردانییەكی ئەرێنی ناویبرد و وتی “هیواخوازە رێككەوتن و بڕیارەكانی نێوان هەردولا بە خێرایی جێەبجێبكرێن و كەرتەكانی ئابوری و مامەڵە بازرگانییەكانی نێوان هەردو وڵات گەشەی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

لای خۆیەوە سەرۆك بەرهەم سوپاسی خۆی ئاراستەی سەرۆكی ئێران كرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە و بە بۆنەی جەژنی قوربانە و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆك و حكومەت و گەلی ئێران كرد و هیواخوازی خۆی دەربڕی بە پەرەپێدانی هەماهەنگییەكانی نێوان وڵاتانی ناوچەكە، لەمیانی دۆخی ئێستا و بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە جیهان.

جەختیشیكردەوە لە هاوكارییكردنی ئێران بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیاتركردنی هەماهەنگییەكان و لێكنزیكبونەوە و كاركردن بۆ گەشەپێدلنی پەیوەندییە دو لایەنەكان و جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنانەی هەردولا واژۆیان لەسەركردوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.