Home » هەواڵ » عێراق » هاوپەیمانیی نەسر پێشوازی لە بڕیارەكەی كازمی دەكات
هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی

هاوپەیمانیی نەسر پێشوازی لە بڕیارەكەی كازمی دەكات

هاوپەیمانیی نەسر لە پەرلەمانی عێراق، پێشوازی لە دیاریكردنی رێكەوتی ئەنجامدانی هەلبژاردنەكانی عێراق دەكات، كە دوێنێی لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دیاریكرا.

لە راگەیەندراوێكی هاوپەیمانی نەسر-دا كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات، پێشوازیی دەکات لە دیاریکردنی رۆژی 6 حوزەیرانی 2021 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئاماژە بەوەكراوە، “هاوپەیمانییەكە ئومێدەوارە لە هەمو دامودەزگا و هێزە سیاسییەکان هاوكاربن لەپێناو نەهێشتنی ئەو لەمپەرانەی پەیوەست بە یاسای هەڵبژاردن و كاری کۆمسیۆن و رێوشوێنەکانی حکومەت هەن، ئەو رێكارانەی گرەنتیکەری هەڵبژاردنێکی پاک و ئازادن، دور لە سایەی دەرەکی و هەژمون و ساختەکاریی”.

لەو راگەیەندراوەدا كە وێنەیەكی بۆ هیوای کورد نێردراوە، هاوپەیمانی نەسر جەختدەکاتەوە لە راستگۆیی تەواوی سیستمە سیاسییەکە بەندە لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتو و ئاستەکانی پاکیی و گوزارشتکردنی لە هێزی گەل و داخوازییەکانی، ئەوەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانیی کاریگەر کە لە توانایدابێت رێچکەی تایبەت و بێهاوتا بنیادبنێت بەمەبەستی خزمەتکردنی گەل و دەوڵەت.

دوێنێ هەینی، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریكرد و رایگه‌یاند، ململانێی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ خۆپیشانده‌ران به‌ئامانج ده‌گرن و روبه‌ڕوی یاساییان ده‌كه‌نه‌وه‌.

دوابەدوای ئەو بڕیارەی كازمی، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆكی لایەنە سیاسییەكان كرد كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدەن بە مەبەستی دیاریكردنی رێكەوتێكی زوتر لەوەی موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دوێنێ هەینی دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە وڵاتەكە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.