ئه‌ندامێکی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئه‌گه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كان، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی له په‌رله‌مان لێوه‌رده‌گرنه‌وه.
عه‌بدولمه‌هدی سه‌عداوی، ئه‌ندامی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە پەرلەمانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “پێویسته هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق بكشێنه‌وه و كۆتایی به بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكاش بهێندرێت لە وڵات‌دا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌بێ ئاگاداری و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت له‌عێراقدان، بۆیه ئه‌گه‌ر مسته‌فا كازمی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كان ده‌رببڕێت، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا و له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی لێوه‌رده‌گرنه‌وه.
سه‌عداوی لەبارەی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ و رەوانەکردنی پارەی موچەی فەرمانبەران، باسی لەوەشکردوە، هه‌رێمی كوردستان سه‌روه‌ت و سامانی هه‌یه و له‌ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ما و یاساكان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، بۆیه هه‌نگاوی ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به‌سه‌رپێچی یاسا و دهستوریشی ده‌زانن.