Home » هەواڵ » عێراق » هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان هەڕەشە لە محەمەد حەلبوسی دەکەن
محەمەد حەلبوسی

هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان هەڕەشە لە محەمەد حەلبوسی دەکەن

هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان هۆشدارییاندا بە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كە ئەگەر لەسەر هەڵوێستەكانی بەردەوام بێت پۆستەكەی لەدەست دەدات.

ڕەعد دەهلكی سەرۆكی هاوپەیمانی لەو بارەوە رایگەیاند، رەنگە قسەو هەڵوێستەكانی حەلبوسی لەسەر (گروپە چەكدارەكان) ببێـتە هۆی ئەوەی پێگەی خۆی لە دەست بدات.

دهلەكی راشیگەیاند، حەلبوسی پابەند نییە بەپێگەكەی خۆی، كە سەرۆكی پەرلەمانەو بێ‌ لایەنی لەدەستداوە، بۆیە ئەگەری دوورخستنەوەی لەپۆستەكەی رۆژ بەرۆژ بەهێز دەبێت.

هەروەها رایگەیاندووە، راستە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان تەنیا لە ئەستۆی پێكهاتەی سوننەدایە، بەڵام ئەو پۆستە پۆستی هەموو عێراقییەكانەو دەبێت هاوسەنگی رابگرێت.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر حەلبوسی رایگەیاند، زۆربەی ئەو چەكانەی لەعێراق كڕاون بۆ سوپای عێراق نییەو لە دەستی گروپە چەكدارەكانی شیعەن، كە ئەوە كاردانەوەی دروست كردووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.