Home » هەواڵ » کوردستانی » هۆشیار عەبدوڵا: هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق و هەرێمدا پێویستە
هۆشیار عەبدوڵا

هۆشیار عەبدوڵا: هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق و هەرێمدا پێویستە

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان رایدەگەیەنێت،”هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق و هەرێمدا پێویستە” دەشڵێت،”‏کە فشار دەخرێتە سەر سەركردایەتی ئێستای گۆڕان بۆ هەڵویست وەرگرتن لەم کابینە فاشیلە، دەڵێن چاوەرێی چاکسازیین”

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند،”هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق و هەرێمدا پێویستە، شکستیی سیاسیی و ئیداری لە عێراق و هەرێم زۆر ڕون و زەقە، لە هەردولا گەندەڵیی گەورە هەیە، چەک و پارەی گشتیی خراوەتە خزمەت چەند گروپێکەوە، حکومەتێک نەتوانێ موچە بدا شکستەکەی چوار گۆشەیە و دەبو بێ بڕۆ بڕوا. کاتیەتیی موحتاجی دەنگی خەڵک ببنەوە.”

ئاماژەی بەوەشكردوە،”‏کە فشار دەخرێتە سەر سەركردایەتی ئێستای گۆڕان بۆ هەڵویست وەرگرتن لەم کابینە فاشیلە، دەڵێن چاوەرێی چاکسازیین ! کەچیی لە دوای ساڵێک تەمەنی کابینەکە هێشتا نەیانتوانیوە پۆستەکانیی خۆیان وەربگرن و داوا دەکەن سیڤیەکانی ناردویانە بۆیان پەسەند بکەن؟ پۆست لە دۆڵێک و خەونی گۆڕین لە دۆڵیکی ترە”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.