Home » هەواڵ » جێهان » هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت ئاشكرا کرا
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت

هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت ئاشكرا کرا

بەپێی بەدواداچونەکان، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروتی تیادا رویداوە بڕێكی زۆر مادده‌ی نیترانی ئه‌مۆنیۆمی تیایدا بوە، كه‌ به‌ (خوێی به‌ردی- NH4NO3) ناسراوه‌ و به‌ئاسانی گڕده‌گرێت و ده‌ته‌قێته‌وه‌.

تۆڕی هەواڵی سكای نیوز له ‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك لە لوبنانه‌وه‌ بڵاویکردەوە، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ كه‌ به‌یروتی هه‌ژاندوه‌ له‌ ئه‌نجامی بونی دو هه‌زار و 700 تۆن مادده‌ی نیترانی ئه‌مۆنیۆم بوه،‌ كه‌ بۆ په‌ینی كیمیایی و دروستكردنی مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی به‌كارده‌هێندرێت.

نیترانی ئه‌مۆنیۆم، مادده‌یه‌كی كیمیایی سپیه،‌ بۆ دروستكردنی په‌ینی كیمیایی و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان به‌كارده‌هێندرێت

نیترانی ئه‌مۆنیۆم، مادده‌یه‌كی كیمیایی سپیه،‌ بۆ دروستكردنی په‌ینی كیمیایی و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان به‌تایبه‌ت ته‌قاندنه‌وه‌ی كانه‌ به‌ردینه‌كان به‌كارده‌هێندرێت، به‌ئاسانی گڕ ده‌كگرێت  و ده‌بێته‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و دواتر ته‌قینه‌وه‌ی، به‌هۆی بونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆكجسنی له‌پێكهاته‌كه‌یدا.

ئێوارەی دوێنێ سێشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌رفای به‌یروت رویداو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا زیاتر له‌ 100 کەس كوژراون و چوار هه‌زار کەسی دیکەش برینداربون.

گه‌وره‌ترین كۆگای نیترانی ئه‌مۆنیۆم له‌ ناوچه‌ بیابانه‌كانی ئه‌تاكامای چیكه‌ كه‌ 100%  بۆ مادده‌ پیشه‌سازیه‌كان به‌كارده‌هێندرێت، مه‌ترسیداریشه‌ كاتێك له‌رێگای ئه‌مۆنیاوه‌ له‌گه‌ڵ ترشی نیتراته‌كان یه‌كبگرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.