Home » هەواڵ » جێهان » هیندستان.. ژمارەی قوربانیانی روداوی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە لە بەرزبوونەوەدایە
فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی هیندستان

هیندستان.. ژمارەی قوربانیانی روداوی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە لە بەرزبوونەوەدایە

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هیندستان رایگەیاند، لە روداوی تێکشکانی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی هیندستان 18 کەس گیانیانلەدەستداوە و 16 کەسی دیکەش برینداربون.

کەی جوبالاکریشان، حاکمی ناوچەی مابوراک لە ویلایەتی کیرا لە باشوری هیندستان رایگەیاند، لە روداوی تێکشکانی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی هیندستان 18 کەس گیانیانلەدەستداوە و 16 کەسی دیکەش برینداربون، کاپتنی فڕۆکەکە و یاردەدەرەکەی لەنێوان ئەو کەسانەن کە لە روداوەکە گیانیانلەدەستداوە.

لەوبارەیەوە هاردیب سینگ بۆری، وەزیری فڕۆکەوانی مەدەنی هیندستان رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەبارەی روداوەکەوە دەستیپێکردوە، بەڵام هێشتا هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە نەدۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرئەوەی ئاگری فڕۆکەکە نەگەیشتبوە شوێنی سەرنشینانی فڕۆکەکە، توانیویانە زۆرینەی سەرنشینانی فڕۆکەکە رزگاربکەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.