Home » هەواڵ » عێراق » هەماهەنگیە سەربازیەکانی نێوان عێراق و روسیا بەردەوام دەبێت
ئالای عێراق و روسیا- hivaykurd.com

هەماهەنگیە سەربازیەکانی نێوان عێراق و روسیا بەردەوام دەبێت

پشکنەری سەربازی وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام لە پلانیدایە بۆ فراوانکردنی هاوکاری سەربازی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری روسیا، بە تایبەت لە بواری بەرگری ئاسمانیدا.

عیماد یاسن زوهەیری، پشکنەری باڵای سەربازی وەزارەتی بەرگری عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سپۆتنیکی روسی وتی “وەزارەتی بەرگری عێراق بەردەوام لە پلانیدایە بۆ فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری روسیا لە بوارەکانی بەرگری ئاسمانی و هێزی زەمینی و ئۆتۆمبێل و پیادە”.

وتیشی” هەماهەنگی نێوان هەردو وڵات، لەگرنگیدان بە بواری راهێنانی مرۆیی بەردەوام دەبێت”.

بەگوێرەی وتەکانی زوهەیری جگە لەر بواری لۆجیستی و راهێنانی مرۆیی، وەزارەتی بەگری روسیا هەماهەنگیەکانی لەبواری روبەڕوبونەوەی تێرۆر، ئابوری ئالوگۆڕی ئەزمونەکانی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق فراوانتر دەکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.