Home » هەواڵ » جێهان » هەوڵێکى ئەمریکا دژى ئێران لە ئەنجومەنى ئاسایش شکستیهێنا

هەوڵێکى ئەمریکا دژى ئێران لە ئەنجومەنى ئاسایش شکستیهێنا

ئەمریکا شکستیهێنا لەهەوڵێکى بۆ درێژکردنەوەى ئەو وادەیەى نەتەوەیەکگرتووەکان سەپاندوویەتى بۆ قەدەغەکردنى فرۆشتنى چەک بە ئێران، لەکاتێکدا پۆتین پێشنیازى کۆبوونەوەیەکى لوتکەى کردووە بۆ دورخستنەوەى ئەگەرى پێکدادان و هەڵکشانى زیاترى دۆخەکە.

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، لەکاتى دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەى وادەکە لە ئەنجومەنى ئاسایش، روسیا و چین دژى درێژکردنەوەى دەنگیاندا، کە لە مانگى تشرینى یەکەمدا کۆتایی دێت بەپێی رێککەوتنى ساڵى 2015 ى نێوان ئێران و وڵاتە گەورەکان.

هەروەها 11 ئەندامى ئەنجومەنى ئاسایش دەنگیاننەدا کە لەناویاندا فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا بوونى هەیە، تەنها ئەمریکا و کۆمارى دومینکان لەبەرژەوەندى پڕۆژە بڕیارى درێژکردنەوەى وادەکە دەنگیاندا.

چانغ جون باڵیۆزى چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “ئەو ئەنجامە دەریدەخات کە رێوشوێنە تاکلایەنەکان پشتیوانیان نییە و شکستدەهێنن”.

سەرەڕاى شکستهێنانى هەوڵەکە، ئەمریکا ئێستا دەتوانێت هەڕەشەکانى جێبەجێبکات بۆ دوبارە سەپاندنەوەى سەرجەم ئەو سزایانەى نەتەوەیەکگرتووەکان سەپاندویەتى بەسەر ئێراندا بەبەکارهێنانى بەندێکى رێککەوتنى ئەتۆمى، سەرەڕاى کشانەوەى ترەمپ لە رێککەوتنەکە لەساڵى 2018.

کیلى کرافت باڵیۆزى ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەیاننامەیەکدا وتى “ئەمریکا لەچەند رۆژى داهاتوودا بەڵێنەکانى جێبەجێدەکات لەو بارەیەوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.