Home » هەواڵ » کوردستانی » وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با: پلانمان هه‌یه‌ پێدانی‌ كاره‌بای نیشتیمانی ببێته‌ 24 سه‌عات
كاره‌بای نیشتیمانی

وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با: پلانمان هه‌یه‌ پێدانی‌ كاره‌بای نیشتیمانی ببێته‌ 24 سه‌عات

له‌چوارچێوه‌ی‌ كاره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گرنگی‌ ته‌واو دراوه‌ به‌ كاره‌با و ئێسته‌ تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 3500 مێگاوات كاره‌باییه‌.

عومه‌ر فارس چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتیی لاوان له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕاگه‌یاند، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رژدی كار ده‌كات له‌ سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان بۆ هاووڵاتییان، ئێسته‌ ده‌بینین هاوینی ئه‌مساڵ هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی كاره‌بامان نه‌بووه‌ و ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی 20 سه‌عات كاره‌با له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هاونیشتیمانیان دراوه‌.

ئومێدی‌ خۆیشی‌ به‌ كاره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێشاندا و دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئێسته‌ باشترین خزمه‌تگوزاری‌ كاره‌با پێشكه‌شی‌ هاووڵاتییان ده‌كرێ‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، ئێسته‌ هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 3500 مێگاوات كاره‌بایه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ زیاتر له‌ 19 سه‌عات كاره‌با به‌ هاووڵاتییان ده‌درێت ڕۆژانه‌.

دووپاتیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ستراتیجییه‌تی‌ وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه‌ كاره‌بایی نیشتیمانی بكرێته‌ 24 سه‌عات و ئێسته‌ كار ده‌كه‌ین بۆ زیاتركردنی 10 هه‌زار مێگاوات كاره‌با و پڕكردنه‌وه‌ی‌ خواستی‌ هاووڵاتییان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.