Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای راگەیاند
تووشبووی كۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای راگەیاند

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان، 409 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا و 400 كەسیش چاكبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”لە 24 كاتژمێری رابردوودا 409 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون (220 هەولێر، (82) سلێمانی، (21) گەرمیان، (78) دهۆك، (8) هەڵەبجە)، 400 تووشبووش چاكبوونەوە (296) هەولێر، (24) سلێمانی، (32) گەرمیان، (39) دهۆك، (9) هەڵەبجە)، لەگەڵ (19) مردن، (11) هەولێر، (4) سلێمانی، (4) دهۆك”.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تائێستا كۆی تووشبووان گەیشتۆتە 26 هەزار و 801 كەس، لەگەڵ 16 هەزار و 243 چاكبوونەوە و 981 مردن بەهۆی ڤایرۆسەكە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.