Home » ئابوری » وەزارەتی كارەبای هەرێم: بە مەرج کارەبا دەدەینە عێراق
وەزارەتی كارەبای هەرێم

وەزارەتی كارەبای هەرێم: بە مەرج کارەبا دەدەینە عێراق

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق بەنیازە بڕە كارەبایەك لە هەرێمی كوردستان و توركیا بۆ شارەكانی خۆی ڕابكێشێت و لە ئەگەری ئەو كارە، مەرجی خۆیان دەبێت.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زانیاریمان پێگەیشتووە كە حكومەتی عیراق بەرنامەی هەیە بڕە كارەبایەك لە هەرێمی كوردستان و توركیا بكڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو بابەتەمان وەك وەزارەتی كارەبا تاوتوێ كردووە و بەڵێنمانداوە بە مەرج ڕێگە پێدانەكە بە بەغدا بدەین.

وتیشی”نابێت ئەو كارەبا پێدانە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر كەمكردنەوەی كارەبای نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان هەبێت و بەغداش سووتەمەنی بۆ یەكە لەكاركەوتووەكانی كارەبای هەرێمی كوردستان دابین بكات و كارەباكە لەو یەكانەوە ببات”.

جەختی لەوەش كردەوە، هەرچەندە ئەو یەكانەی لەكاركەوتوون هی وەبەرهێنەرانە، بەڵام هەركات حكومەتی عیراق ئەو مەرجانەی جێبەجێ كرد و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕەزامەند بوون، ئەوكات ڕێگەی پێدەدرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.