Home » هەواڵ » عێراق » وەزارەتی ناوخۆی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی سوكایەتیكردن بە مێرمنداڵێكی خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە، لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ ئەفسەری هێزەكانی پاراستنی یاسا لەعیراق دەست بەسەر دەكرێت.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق دوێنێ شەو لەراگەیەنراوێكیدا ئاشكرایكرد:” لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی عیراق ئەفسەری هێزە ئەمنیەكانی پاراستنی یاساو تەواوی ئەو پۆلیسانەی دەستیان هەبووە لەسوكایەتیكردن بەو مێرد منداڵەی كە لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا بڵاوكراوەتەوە، دەست بەسەركراون”.

رونیشكراوەتەوە:” رەوانەی لێكۆڵینەوەی تایبەت لەسەر ئەو  رووداوە دەكرێن و هیچ پۆلیسێكی بەشدار لەو كارە بەدەر نابێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.