Home » هەواڵ » کوردستانی » وەزیرى تەندروستى هەرێم داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات
سامان بەرزنجى

وەزیرى تەندروستى هەرێم داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات

 وەزیرى تەندروستى هەرێم، رایدەگەیەنێت، پابەندبوونى هاوڵاتیان بە رێنماییەکان، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا کەم دەبێتەوە.

لە پەیامێکدا، د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى هەرێم دەڵێت، بە پاڵپشتی هاوڵاتیان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییەکان، ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا کەم دەبێتەوە.

وەزیرى تەندروستى داواش لە هاوڵاتیان دەکات، ئەگەر زۆر پێویست نەبوو، نەچنە دەرەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە. وەزارەتى تەندروستى هەرێم دوایین ئامارى تایبەت بە کۆرۆناى بڵاوکردەوە و بەپێى ئامارەکە، تا ئێستا ١٤ هەزار و ٨١٦ کەس توشى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٩ هەزار و ٤١٣ کەس چاکبوونەوە و ٥٧٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.