Home » هەواڵ » جێهان » وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەورووپا و ئەمریکا پشتیوانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن
زەریف

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەورووپا و ئەمریکا پشتیوانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران؛ ئەورووپا و ئەمریکا-ی بە پشتیوانی کردنی دارایی و داڵدەدانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار کرد.

دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە وەزارەتی هەواڵگری ئێران، رابەری رێکخراوی “تۆندەر”ی دەستگیر کردوە کە بە رێکخراوێکی دژ بە حکوومەتی تاران ناسراوە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، محەمەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

زەریف لە پەیامەکەیدا داوای کردوە رۆژئاوا واز بهێنێت لە پشتیوانی کردنی دارایی و داڵدەدانی تیرۆریستان و نوسیویەتی، “تیرۆریستان لە بەندەرە پارێزراوەکانی ئەورووپا و ئەمریکاوە پلان بۆ رق، پڕوپاگەندە، کوشتن و گێرەشێوێنی دادەنێن و بێشەرمانە بەرپرسیاریەتی خۆیان لە کوژرانی هاووڵاتییانی مەدەنی ئێران رادەگەیەنن”.

جێی وەبیرهێنانەوەیە وەزارەتی هەواڵگری ئێران دەستگیر کردنی جەمشید شارمەهد-ی رابەری رێکخراوی “تۆندەر”ی راگەیاند.

ئەم رێکخراوە بنکەی سەرەکی لە ئەمریکایە و بە دژایەتی کردنی حکوومەتی تاران ناسراوە، هەروەها بە ئەنجامدانی چەندین پەلاماری چەکداری لە ئێران تۆمەتبار دەکرێت دیارترینیشیان پەلامارەکەی١٢ی نیسانی ٢٠٠٨ی شاری شیراز-ە کە تیایدا ١٤ کەس کوژران و ٢١٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.