Home » هەواڵ » کوردستانی » پارتی وەڵامی پەکەکە دەداتەوە
لۆگۆی پارتی

پارتی وەڵامی پەکەکە دەداتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی پەکەکەی دایەوە و دەڵێت شکستەکانتان مەخەنە ئەستۆی ئێمە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ئاماژەی بەوەکردوە” پەکەکە لە شنگال بۆ پاڵپشتی حەشدی شەعبی ھێزێکیان دروست کرد و لە ڕوویی فکرییەوە مێشکی منداڵانیان دەشووشتەوە و منداڵانی خوار تەمەنی سێزدە ساڵیشیان چەکدار دەکرد.

پارتی باسی ئەوەش دەکات کە پەکەکە لە چیاکانی کوردستان هۆکاربووە بۆ راکێشانی سوپای تورکیا لە زاخۆ هەتا دەگاتە سنورەکانی هەڵەبجە.

پارتی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت: کەجەکە و پەکەکە شوێنی خەباتی خۆیان لە باکور جێهێشتووە و هاتون لە ناوچە سنوریەکانی هەرێم خۆیان حەشارداوە، لەوێش سەرانە لە خەڵک وەردەگرن و وخەڵک دەڕفێن و وێرانکاری سوپای تورکیاش بەهۆی ئەوانەوە ڕویداوە.

پارتی دەڵێت ئێمە لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی وەک ھاندەرێکی ئاشتی بۆ پرسی کورد لە تورکیا ئەنجامی باشمان بۆ خزمەتی ئاشتەوایی سیاسی بەدەست ھێنا، بەڵام کەجەکە پرسی ئاشتی لەوێ بە چەند رووداوێک ناشت و بەرگێکی خوێناوی بەبەر جەستەی ئاشتیدا کرد و ھاوکێشەکەی گۆڕی بۆ شەڕ.

پارتی ئاماژەی بەوەشکرد پەکەکە خۆی وەک حاکمی موتڵەقی کوردستان دەبین  و هیچ ئیعتبارێك بۆ شكۆ و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان دانانێن لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان هه‌رێمێكی دانپێدانراوی ده‌ستورییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراق و، خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی خۆیه‌تی.

پارتی روو دەکاتە پەکەکە و دەڵێت ئێوە خه‌باتی چه‌كداریتان له‌ كوردستانی توركیا پێ ناكرێت و له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌ ئامانجی دروستكردنی گێچه‌ڵ بۆ خه‌ڵك و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و تێكدانی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان لێره‌ن، ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و جوامێریه‌تان هه‌یه‌ كه‌ به‌رخودان دژی كۆماری توركیا درێژه‌ پێبده‌ن، ئه‌وا ده‌بێت له‌ناو خاكی كوردستانی توركیاوه‌ ئه‌و بانگێشه‌یه‌ بكه‌ن، نه‌ك له‌ شوێنێكی دیكه‌ كه‌ سه‌دان كیلۆمه‌تر له‌ كوردانی كوردستانی توركیا دووره.

‌پارتی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هێرش دەکاتە سەر پەکەکە و دەڵێت ئێوە بەشێک لە شنگالتان دابڕی و كانتۆنتان تێدا راگه‌یاند و، ده‌ستان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی تێكه‌ڵكرد و له‌‌جیاتی ئاڵای كوردستان ئاڵای خۆتان به‌رزكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی سوپای توركیا بكه‌ن جارێكی دیكه‌ كوردانی ئێزدی قه‌تل و عام بكرێته‌وه.

‌لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پارتی باسی ئەوەیکردوە کە پەکەکە ئاڵای کوردستان دەسوتێنێت و هەر ئەو رێگربووە لە دروستکردنی کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی کەجەکە لە بەیانامەیەکدا پارتی دیموکراتی کوردستانی تۆمەتبارکردبوو بەهاوکاریکردنی سوپای تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر پەکەکە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.