Home » ئابوری » پارێزگاری هەولێر لەبارەی دابەزاندنی نرخی مۆلیدەکان بڕیارێکی نوێ دەردەکات
لۆگۆی هیوای کورد

پارێزگاری هەولێر لەبارەی دابەزاندنی نرخی مۆلیدەکان بڕیارێکی نوێ دەردەکات

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، نوسراوی پابەندکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبون بۆ دابەزاندنی نرخی کارەبای مۆلیدەکان کە لە مانگی تەمموز دەرچوە، شوێنە بازرگانیەکانیش دەگرێتەوە کە لە ناو پڕۆژەکاندا هەن و ئەو لایەنانەی پابەندی بڕیارەکە نابن روبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە دواین بڕیاریدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەرچوە باسی لەوەکردوە، “ئاماژە بە فەرمانی کارگێڕیمان ژمارە 1280 لە ڕێکەوتی 2020/5/20 وە هەروەها نووسراومان ژمارە 1492 لە ڕێکەوتی 2020/7/2 سەبارەت بە نرخی کارەبای مۆلیدەکان کە لە بڕیارەکەدا هاتوە بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی نیشتەجێبون لە شاری هەولێر، پێتان ڕادەگەیەنین کە ئەم نرخە شوێنی بازرگانیش دەگرێتەوە کە لە ناو پڕۆژەکان هەن”.

ئەوەش هاتوە، “بۆیە پێویستە پابەندبن بەم نرخە، هەر پڕۆژەیەک پابەند نەبێت ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و دواییش ناچار دەبین بەپێی ڕێنماییەکان خزمەتگوزاری پڕۆژەکە بدەینە تەندەرینگ”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.