Home » گالەری » پارێزگای ئیزمیر.. کێبڕکێی لەتکردنی تەماتە
کێبڕکێی لەتکردنی تەماتە

پارێزگای ئیزمیر.. کێبڕکێی لەتکردنی تەماتە

پارێزگای ئیزمیر پێشەنگی هەناردەکردنی تەماتەی وشککراوە لە تورکیا. لە مانگی تەممووزدا، دەست بە رنینەوەی دەکرێت و بەمەبەستی وشککردنەوەی بە تراکتۆر و بارهەڵگر تەماتەکان دەبرێن بۆ شوێنی دیاریکراو.

دواتر تەماتەکان بڵاودەکرێنەوە و کرێکارەکان دەست بە لەتکردنیان دەکەن. کرێکارەکان لە مانگی نیسانەوە زێدی خۆیان جێدەهێڵن و تاوەکو تەواوبوونی وەرزەکە لە شارە جیاوازەکان سەرقاڵی کارکردنن.

کرێکاران لەگەڵ هەڵاتنی تیشکی خۆر لە چادرەکانیان دێنە دەرەوە و دەست بە کاردەکەن. یەک بە یەک تەماتەکان لە ناوەڕاستدا دەکەن بە دوو بەشەوە، پاشان بۆ وشککردنەوە لە بەرهەتاو دایاندەنێن. لە رۆژێکدا هەرکامەیان 100 بۆ 150 پلاسکۆ تەماتە لەت دەکەن و پارە وەرگرتنیشیان بەگوێرەی پلاسکۆیە بۆیە کێبڕکێ دەکەن بۆ لەتکردنی تەماتە.

هەرکەسێک لە رۆژێکدا 150 پلاسکۆ تەماتە لەت بکات ئەوا 37 هەزار و 500 تەماتەی لەتکردووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.