Home » هەواڵ » کوردستانی » په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كۆده‌بێته‌وه
په‌رله‌مانی‌ كوردستان

په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كۆده‌بێته‌وه

پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات، بڕیاره‌ رۆژی چوارشەممە پەرلەمان كۆببێتىه‌وه‌ و بە خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژەی یاسا بچێته‌ خولی پایزەوه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی.

كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م / دووه‌م) له‌ مادده‌ی (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده ‌(18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

وته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌ یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (83) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. ‌

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.