Home » هەواڵ » کوردستانی » ”پڕۆسەی فێركردن نابێت بوەستێت تكایە”
پڕۆسەی فێركردن

”پڕۆسەی فێركردن نابێت بوەستێت تكایە”

بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی فێركردن نابێت بوەستێت تكایە.

شەماڵ جەبار یاوەر بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، بەڕاستی بەلامەوە سەیرە! كافتریا و بازاڕ و جیم و دەوامی فەرمانگە و تێكەڵاوی و گشت شوێنەكان كراوەن، كەچی بۆ كردنەوەی زانكو و خوێندنگەكان دەیان گفتوگۆ و كێشە هەیە.

وتیشی”پڕۆسەی فێركردن نابێت بوەستێت تكایە”.

هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەهۆی پەتای كۆرۆنا ناتوانن وەك سالانی ڕابردوو دەوامی خوێندن بكەنەوە، هاوكات بەپێی زانیارییەكان چەند بژاردەیەك هەیە بۆ چۆنێتی دەستپێكردنەوەی خوێندن بڵام تاكو ئێستا نەبوونەت بڕیار.

هاوكات بەهۆی نەبوونی مووچەوە، مامۆستایانی ناڕازی دەیانەوێت بۆ ئەمساڵیش بایكۆتی پڕۆسەی خوێندن بكەن و چونكە پێیان وایە تاكو ئێستا مووچەی ساڵی ڕابردووی خوێندنیان وەرنەگرتووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.