Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروت گەیشتە زیاتر لە 100 كەس
تەقینەوەكەی بەیروت

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروت گەیشتە زیاتر لە 100 كەس

ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی تەقینەوەكانی دوێنێی بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە گیانیان لە دەست دا 100 كەسی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ چوار شەممە، مانگی سووری لوبنانی ڕایگەیاند ئاماری ئەو كەسانەی لە تەقینەوەكانی بەندەری بەیروتدا گیانیان لە دەست داوە گەیشتووەتە زیاتر لە 100 كەس.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاندبوو زیاتر لە 50 كەس بە هۆۆی تەقینەوەكانەوە گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 3000 هەزاری دیكەش بریندارن.

لە نێو كوژراوەكاندا نزار نەجاریان ئەمینداری گشتی پارتی كەتائیبی لوبنانیش هەیە.

بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، بوونی كۆنتێنەرێكی پڕ لە ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە بەندەرەكەدا، هۆكار بووە بۆ دروستبوونی ئەو تەقینەوانە و بەهێزیی تەقینەوەکەی دووەمیشیان بە هاوشێوەی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر مەزەندە كراوە. ڕووداوەکە كاولكارییەكی گەورەی لە بەندەرەكەدا دروست كردووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.