Home » هەواڵ » کوردستانی » ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد
شاری دهۆك

ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد

ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، به‌گوێره‌ی پێداویستی فه‌رمانگه‌كانیش ده‌وامه‌كانیان بۆ رێكده‌خرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك، بڕیاردراوه‌ كه‌ له‌سبه‌ینێوه‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه‌، فه‌رمانبه‌رانیش له‌كاتژمێر 9:00ی به‌یانی تاوه‌كو 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ پابه‌ندی ده‌وامكردن ده‌بن، به‌ڵام ده‌بێت ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیش رێكده‌خرێته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی پێداویستی فه‌رمانگه‌كان كه‌مده‌كرێنه‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ گیروگرفت بۆ مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان دروست نه‌بێت.

هه‌ربه‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا و ناحیه‌كان لیژنه‌ پێكده‌هێندرێت بۆ به‌دواداچونكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی خۆپارێزی، رێگه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمیش به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.