لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بایرن میونخ بووە پاڵەوانی خولەکەو توانی ١-٠ لە یانەی پاریس سانجێرمان بباتەوە.
یاریەکە لە شاری لیشبوونەی پرتوگالی بەڕێوەچوو، هەردوو یانە لە تایمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و ئەم گێمە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی بایرن میونخ لە رێگەی خێراترین یاریزانیەوە کە کومانی فەرەنسی بوو، توانی بە لێدانی سەر گۆڵێک بکات و پیشبکەوێت.
پاشان یانەی پاریس سانجێرمان هەوڵی بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، لە کۆتایدا ١-٠ دۆڕاوو نەیتوانی نازناوەکە بباتەوە.
بایرن میونخ شەشەم نازناوە دەیباتەوەو پاریس سانجێرمان تا ئێستا نەبووە بە پاڵەوان.
https://youtu.be/u253qn55oss