Home » هەواڵ » عێراق » کازمی لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئەمنی عێراق کۆبوەوە
مستەفا کازمی

کازمی لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئەمنی عێراق کۆبوەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئەمنی عێراق کۆبوەوە و رایگەیاند، پێویستە لەسەر بنەما و تەکنەلۆژیای نوێ راهێنان بەهێزە ئەمنیەکان بکرێت.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، مستەفا کازمی بەئامادەبونی وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنیەکان کۆبوەتەوە و گفتوگۆ لەبارەی ڕێگەکانی پێشخستنی ئەدا و کارکردنی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان کراوە، هاوکات پەرەپێدانی ستراتیژییەتی چاکسازی لە دەزگای ئاسایشی عێراق بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوە.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، خشتە و بەرنامەی بەرەوپێشبردنی ژێرخانی کاری دەزگا ئەمنییەکان بەشێوازی نوێ لەکۆبونەوەکەدا خراوەتەڕو، بەجۆرێک کە یەکبگرێتەوە لەگەڵ بنەما زانستییەکانی سەردەم.

لەو دیدارەدا مستەفا کازمی جەختی لەسەر گرنگی ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی سودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەم بۆ دروستکردنی دەزگا ئەمنی و سەربازیی کردوەتەوە و راشیگەیاندوە، بۆئەوەی پێویستیەکانی ئێستا و داهاتوی عێراق جێبەجێبکرێت، پێویستە لەسەر بنەمای نوێ راهێنان بەهێزە ئەمنیەکان بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیشی لەسەر پەرەپێدانی ئایندەی هێزە ئەمنیەکان لەچوارچێوەی چاکسازییدا کردوەتەوە، بەجۆرێک کە ئاسایشی هاوڵاتیان و ئاسایشی هەردو دەزگاو دامەزراوەی دەوڵەت بپارێزێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.