Home » هەواڵ » عێراق » کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق چوار مەرجی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەو وادەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کردووە راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئامادەیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەو وادەی مستەفا کازمی دیاری کردووە و بەڵام بەم مەرجانە:

یەکەم: پەرلەمانی عێراق بە زووترین کات یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە و لە ڕۆژنامەیەکی فەڕمی بڵاوی بکاتەوە.

دووەم: پەرلەمانى عێراق یاساى پەیوەست بە دادگاى فیدراڵى تەواو بکات و پەسەندى بکات بۆ پڕکردنەوەی ژمارەی تەواوەتی ئەندامانی دادگای باڵا کە دەتوانێت بڕیار لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدات.

سێیەم: حکومەت بودجەی پێویست و پێداویستییەکان لە زووترین کاتدا بۆ کۆمیسیۆن دابین بکات تا بتوانێت لە کاتی دیاریکراودا ڕێکارەکانی هەڵبژاردن ئامادە بکات بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن داواى لە مستەفا کازمى کردووە کۆبوونەوەیەکى تایبەتى ئەنجومەنى وەزیران تەرخان بکات بە گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرى ئەو کێشانەى روبەڕوى کارەکانى کۆمسیۆن دەبێتەوە.

چوارەم: کۆمیسیۆن داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەڵەتییە تایبەتمەندەکان دەکات کە هاوکاری پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن و چاودێری هەڵبژاردنەکان بکەن تاوەکو هەڵبژاردنەکانێکی پاک و ئازاد بەڕێوەبچێت.

شەوی رابردوو، لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆژی شەشی حوزەیرانی داهاتووی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دیاری کرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.