Home » هەواڵ » جێهان » کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ وەشانی نوێی ویندۆز 10 زیاد دەکات
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ وەشانی نوێی ویندۆز 10 زیاد دەکات

لەهەنگاوێکی ناوازەدا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تایبەتمەندیەکی نوێ بۆ وەشانی نوێی ویندۆز 10 زیاد دەکات، کە رێگە بەبەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکانی ئاندرۆید دەدات ئاپەکانیان لەناو کۆمپیوتەردا بەکاربهێنن.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڵاویکردوەتەوە، تایبەتمەندی نوێی بۆ ئاپی (Your Phone) کراوە کە ئاپێکی هاوبەشی نێوان کۆمپانیاکانی مۆبایل و مایکرۆسۆفتە و تیایدا دەتوانرا مۆبایلە زیرەکەکانی ئەپل و ئاندرۆید ببەسترێت بە کۆمپیوتەر و کۆنترۆلی ژمارەیەک چالاکی دیاریکراوی مۆبایلەکان بکرێن وەک، بینینی نامەکان، وێنەکان و دەرکەوتنی نۆتیفیکەیشنی ئاپەکانی ناو مۆبایلەکان.

بەگوێرەی تایبەتمەندیە نوێکەی مایکرۆسۆفت کە لە ئێستادا تەنها بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی ئاندرۆید بەردەستە دەتوانرێت کۆنترۆلی ئاپەکانی ناو مۆبایلەکە بکرێت و لە کۆمپیوتەرەوە بەکاربهێنرێن.

لە ئێستادا ئەو تایبەتمەندیە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو لە وەشانی سیستەمی بەکاربەری ئاندرۆید بەردەستە کە ئەمانەن:

 (Note 9, S9, S9, Note10, Note10 +, Note10 Lite, Fold, S10, S10 +, S10 Lite, S10e, A8s, A30s, A30s, A30s, A41, A41, A50s, A60, A70, A71, A71, A90s, S20, S20 +, S20 Ultra, XCover Pro, Galaxy Z Flip).

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.