Home » هەواڵ » کوردستانی » کەرکوک؛ دوو سەرکردەی داعش دەستگیرکران
دەستگیری سەرکردەیەکی داعش

کەرکوک؛ دوو سەرکردەی داعش دەستگیرکران

ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوو سەرکردەی داعش، كە بەرپرسی پاڵپشتی لۆجستی گروپێک بوون، لە دوو گەڕەكی جیای شاری کەرکوک دەستگیرکران.

ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگریی و بەدوداچونی ورد، هێزەكانیان لە دوو هەڵمەتدا توانیویانە، دوو سەركردەی داعش كە خۆیان لە گەڕەكەكانی یەکی ئادار و ئەسرا و مەفقودین حەشاردابوو، دەستگیربكەن.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “دەستگیركراوەكان پاڵپشتی لۆجستیان پێشكەش بە چەكدارانی داعش كردووە، وەك خۆراك و ئامێری پەیوەندییكردن.”

 باس لەوەشكراوە، “تیرۆریستە دەستگیركراوەكان لە ماوەكانی رابردوودا، بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستیی دژ بە هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوکدا کردووە”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی دوو چەکداری داعشی لە سنوری پارێزگای كەركوک راگەیاند.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.