Home » هەواڵ » کوردستانی » گۆڕان پرسی مانەوە یان کشانەوە لە حکومەت تاوتوێ دەکات
بزووتنەوەی گۆڕان

گۆڕان پرسی مانەوە یان کشانەوە لە حکومەت تاوتوێ دەکات

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “لەئێستادا فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان سەرقاڵی تاوتوێکردنی چۆنیەتی کشانەوەیە لە حکومەت و لە داهاتووشدا فراکسیۆنی گۆڕان بەفەرمی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە یاسین خدر، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “تاوەکو ئێستا هیچ پڕۆژەیەک بۆ کشانەوەی بزوتنەوەکە لەحکومەت لەلایەن فراکسیۆنی گۆڕانەوە نەدراوەتە چڤاتی گشتی و خانەی راپەراندن، بەڵام چەند پەرلەمانتارێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن باسیان لەوە کردووە کە پێویستە گۆڕان بکشێتەوە لەحکومەت”.

وتیشی: “لەچەند ڕۆژی داهاتوو فراکسیۆنی گۆڕان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات لەوێ بەشێوەیەکی فەرمی رای خۆمان لەسەر ئەدای حکومەت و چۆنیەتی کشانەوە یان نەکشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەکابینەی نۆیەم دەدەین”.

شایەنی باسە بزوتنەوەی گۆڕان لەکابینەی نۆیەم هەریەکە لە جێگری سەرۆکی هەرێم و ‌چوار وەزارتی بەرکەوتووە، لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی، لەدوای دورستبوونیشییەوە ئەمە دووەمجارە بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری لە حکومەتدا دەکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.