Home » هەواڵ » عێراق » گەشتی فڕۆكەوانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ توركيا ڕاگيرا 
فڕۆكەیەکی عیراقی

گەشتی فڕۆكەوانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ توركيا ڕاگيرا 

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن توركیاوە ئاگاداركراوینەتەوە گەشتەكانیان تا 1ی ئەیلول بەمەبەستی بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەخرێن و دەشڵیت: “هاوشێوەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا ئێمەش سنوریان بەسەردا دادەخەین”.

جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەلایەن وڵاتی توركیاوە ئاگاداركراوینەتەوە، كە گەشتەكانیان تاوەكو 1ی ئەیلولی 2020 بەمەبەستی بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەخرێن.

ڕاشیگەیاندووە، ڕاگرتنی گەشتەكانی توركیا لەگەڵ عیراق سەرجەم فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بۆیە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقیش بەهەمانشێوە هەڵسوكەوت لەگەڵ توركیا دەكات و ڕێگە نادات هیچ گەشتێك لە توركیاوە بۆ عیراق ئەنجام بدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، سەرجەم ئەو گەشتانەی لە نێوان توركیا و عیراق ڕێكخراون هەڵدەوەشێندرێنەوە و هیچیان ئەنجام نادرێن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.