Home » هەواڵ » جێهان » گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق داوا دەكات هاوكاری لوبنان بكرێت
عەلی سیستانی

گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق داوا دەكات هاوكاری لوبنان بكرێت

ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ تەقینەوەكەی لوبنان داواشی كرد هاوكاری ئەو وڵاتە بكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا نوسینگەی عەلی سیستانی، رایگەیاند، بەوپەڕی خەم و ئازارەوە هەواڵی کارەساتی بەندەری بەیروتمان پێگەیشت، کە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش بێسەروشوێن بون، هەروەها هەزاران كەس برینداربون و دەیان هەزاری دیكە ئاوارەبون.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بەهۆی تەقینەوەكەوە زیانێكی زۆری ماددی بە باڵەخانە و سامانی گشتی لوبنان گەیشتوە، كە لە چەند دەیەی رابردودا هاوشێوەی کەمبوە.

بەو بۆنەیەوە نوسینگەی سیستانی سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان کرد و هیوای چاکبونەوەی بۆ برینداران خواست و داواشی لە سەرجەم باوەڕداران و لایەنگرانی ئاشتی کرد هاوسۆزی بۆ لوبنان دەرببڕن و هاوکاریی بکەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.