Home » هەواڵ » عێراق » “یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان نیوه‌ى گرفته‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا چاره‌سه‌ر ده‌كات”
سندوقێکی ده‌نگدان

“یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان نیوه‌ى گرفته‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا چاره‌سه‌ر ده‌كات”

راوێژکاری مستەفا کازمی بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەو وادەیەى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دانراوە، وادەیەکى گونجاوە بۆ تەواوکردنى ئامادەکارییە هونەریى و لۆجیستییەکانی کۆمیسیۆن، دەشڵێت، “یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان نیوه‌ى گرفته‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا چاره‌سه‌ر ده‌كات.”

عه‌بدولحسێن هینداوى راوێژكارى مستەفا کازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگەیاند، “ئه‌و واده‌یه‌ى‌ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت دیارى کراوە گونجاوه‌ بۆ كۆمسیۆن له‌پێناو ته‌واوكردنى ئاماده‌كارییه‌ لۆجستى و هونه‌رییه‌كان.”

باسی لەوەشکرد، “حكومه‌ت به‌ڵێنى داوه‌ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە پێشكه‌ش بكات و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌شێكیشە‌ له‌به‌رنامه‌ى حكومه‌ت.”

ئەوەشی خستەڕوو، “یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان نیوه‌ى گرفته‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.”

هەفتەى رابردوو، مستەفا کازمى سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی ٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی لەعێراقدا دیاریكرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.