Home » هەواڵ » کوردستانی » یه‌كێتیی‌ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی عێراق ده‌كات
لۆگۆی یه‌كێتیی

یه‌كێتیی‌ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی عێراق ده‌كات

جه‌زای سه‌ید مجید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی رایگه‌یاند، یه‌كێتیی به‌شێوازێكی نوێ‌ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی عێراق ده‌كات، پێشوازی له‌ هه‌ڵبژاردنێكیش ده‌كات كه‌ دوربێت له‌هه‌مو ساخته‌كاریه‌ك.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ جه‌زای سه‌ید مجید له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ند، پێشوازی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان وه‌ستا ڕه‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و د.ئاسۆ شێخ جه‌نگی كرد و له‌و دیداره‌دا رایگه‌یاند، یه‌كێتی به‌شێوازێكی نوێ‌ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی عێراق ده‌كات، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌ هه‌ڵبژاردنێك ده‌كه‌ن كه‌ دوربێت له‌هه‌مو ساخته‌كاریه‌ك چونكه‌ ئه‌مڕۆ شه‌رعیترین حكومه‌ته‌كانی دنیا ئه‌و حكومه‌تانه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ و هه‌رئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ حكومه‌تێك كه‌ به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات”.

جه‌زای سه‌ید مه‌جید وتیشی، ” له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی گشتگیرین تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئێستای عێراق بگونجێت بۆ هاتنه‌كایه‌ی حكومه‌تێك كه‌ تیایدا داواكاری هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكات”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هه‌ریه‌كه‌ وه‌ستا ڕه‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و د. ئاسۆ شێخ جه‌نگی خۆشحاڵی خۆیان به‌ بونی جه‌زای سه‌ید مجید به‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ده‌ربڕی و پشتیوانی خۆیان بۆ ناوبراو دوپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان له‌سه‌ر كاری هاوبه‌شی نێوان ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌وی كۆنگره‌ی چوار و بارودۆخی دوای كۆنگره‌ و كۆرۆناش ته‌وه‌رێكیتری  گفتوگۆكه‌بو.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ردولا باسیان له‌ باشتركردنی دۆخی ژیانی خه‌ڵك كرد به‌جۆرێك حكومه‌ت ده‌بێت ژیانێكی شایسته‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دابینبكات، جه‌ختیان له‌ جێبه‌جێكردنی میكانیزمه‌ نوێیه‌كان كرده‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاری حزبایه‌تی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتییان له‌سه‌ر ئۆرگانه‌كان به‌ گرنگ وه‌سفكرد.

پێشتر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی 6ی حوزه‌یرانی 2021ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكرد و داواشی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، به‌پێی ده‌ستور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بكه‌ن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.