Home » هەواڵ » کوردستانی » یەکینەکانی پاراستنی شەنگال: پارتی لەکاتی هێرشی داعش دا پشتی کردە خەڵکی شەنگال
بۆردومانی شەنگال

یەکینەکانی پاراستنی شەنگال: پارتی لەکاتی هێرشی داعش دا پشتی کردە خەڵکی شەنگال

لە شەشەمین ساڵیادی کارەسانی شەنگالدا، ناکۆکی کورد- کورد درێژەی هەیە، یەکینەکانی پاراستنی شەنگال ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەکاتی هێرشی داعشدا بۆ سەر شەنگال پارتی پشتی کردە خەڵکی ئەو ناوچەیە، لە پەیامی سەرۆکی حکومەت، مەسرور بارزانی داوا دەکات ” میلیشیاکان ” لەشەنگال دەربکرێن( ئاماژەیە بە دەرکردنی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال).

یەبەشە لە شەشەمین ساڵیادی کارەساتی شەنگالدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” لە ساڵیادی فەرمانی ٧٣ کە بەدەستی چەتەکانی داعش پێکهات، بە پێشەنگایەتیی شەهید مام زەکی، بەرخۆدان، زەردەشت، پیر حەمید، نازێ نایف و بەریڤانان، عێراقێکی فیدراڵ و دیموکرات و خۆبەڕێوەبەریی شەنگال، بە مەزنکردنی تێکۆشان بەدی دێنین”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی یەبەشەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ” خۆبەڕێکخستن نەکردن و نەبوونی هێزی جەوهەریی و پشت بەستن بە هێزی تر، هۆکارێکی پێکهێنانی فەرمانی ٧٣-مین بوو، “چونکە پەدەکە، کە دەیوت ئێمە شەنگال دەپارێزین، لەکاتی فەرمانەکەدا پشتی تێکردین و هەڵهات”.

ئەوەش هاتووە” گەلەکەمان هەرگیزیش نابێت ڕێگا بدات ئەو کەسانەی خیانەتیان کرد لەسەر خاکی شەنگال بژین، ئەو کەسانە لە ئەمڕۆدا دەیانەوێت قوربانییدانەکان ڕەش بکەن، خۆیان وەک خاوەن کۆمەڵگای ئێزدی نیشان دەدەن و بازرگانیی بەو فەرمانەوە دەکەن، بەو جۆرە ناتوانن ڕووی خۆیان سپی بکەنەوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.