Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » 16 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری تۆمارکراون
رۆژهەڵاتی سوریا

16 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری تۆمارکراون

دەستەی تەندروستی ئیدارەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 16 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ئیدارەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆمارکراون و کۆی گشتی توشبوان گەیشتە 82 کەس.

دەستەی تەندروستی ئیدارەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 16 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری تۆمارکراون کە، 11 توشبو لە حەسەکە، 3 توشبو لە قامیشلۆ، کەسێک لە دێرەزور و کەسێکی دیکەش لە کۆبانێ.

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا لە ناوچەکانی ئیدارەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا 82 کەس توشی کۆرۆنا بون و چوار توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی سوریا، تائێستا هەزار و 60 توشبوی کۆرۆنا لەووڵاتەدا تۆمارکراوە، بەڵام روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ جەخت دەکاتەوە ژمارەی فەرمی توشبوانی کۆرۆنا لەناوچە جیاوازەکانی سوریا زیاترە لە 4000 چوار هەزار توشبو، بەڵام حکومەت سیاسەتی شاردنەوەی ژمارەی راستەقینەی توشبوان پەیڕەو دەکات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.