Home » هەواڵ » کوردستانی » 450  هەزار كەس میلاك و موچەخۆری وەزارەتی پێشمەرگەن
ژماریەک له وەزارەتی پێشمەرگە

450  هەزار كەس میلاك و موچەخۆری وەزارەتی پێشمەرگەن

بەقسەی پەرلەمانتاری كوردستان دابان محەمد 450  هەزار كەس بەرەوژور، میلاك و موچەخۆری وەزارەتی پێشمەرگەن، كە ئەوە دەكاتەیەك لەسەر سێی كۆی موچەخۆرانی هەرێم.

هەر بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە، مانگانە 93 ملیۆن دۆلاریش دەچێت بۆ موچەی یەكەكانی 70 و 80 .

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە كردووە، ئەو رێژە زۆرە لەژمارەی میلاكی وەزارەتی پێشمەرگەو یەكەكانی هەفتاو هەشتا لەكاتێكدایە،  كەمتر لە مانگێكە 150 كەس لە بنكەی مەشق و ڕاهێنانی سلێمانی، ڕاهێنانیان پێكراوە بۆ دامەزراندن لەوەزارەتی پێشمەرگە.

باسی لەوەش كردووە، كە ئەو هەوڵە لەكاتێكدایە، چەند ساڵێكە، یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان، گرێبەست و وانەبێژان، دەرچوانی دانەمەزراوی زانكۆ و پەیمانگاكان داوای دامەزراندن دەكەن، بێ ئەوەی گوێیان لێبگیرێت و كەسیان دابمەزرێن.

دابان محەمەد باسی لەوەش كردووە، بەنووسراو و لەهۆڵی پەرلەمانی كوردستان لە وەزیری پێشمەرگەم پرسی، بەڵام بێ وەڵام بوو.

پەرلەمانتارەكە جەختیكردووەتەوە، كە حكومەتێك توانای دارایی نەبێت و موچەی پێنەدرێت، وەزارەتێك بە 450 هەزار موچەخۆرەوە كەركوكی پێ نەپارێزرێت و سەركووتی خۆپیشاندنی پێبكرێت، كاری لەبەر نەڕوات و بەردوام خەڵكی بۆ دابمەزرێنرێت، جگە لە بەئەمنی كردن و بەسەربازگە كردنی هەرێم چ ناو و نیەیت و تەفیسرێك هەڵدەگرێت، لەگەڵ دەیان ملیۆن دۆلار كۆمەكی دارایی ئەمریكا و هاوپەیمانان، بوونی دەیان ملیار دۆلار لەبەردەستی پارتی و یەكێتی، نەخزمەتیان كردن، نە یەكیانخستن و بەنیشتمانیان كردن، ناكۆكی بەردەوامی پارتی و یەكێتی، ڕۆژ دوای ڕۆژ دۆخی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگەی خراپتركردوە، چەند ساڵێكە پلە بەرزكردنەوەشیان ڕاگیراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.