Home » هەواڵ » کوردستانی » 686 توشبوی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبونەوە
كۆرۆنا

686 توشبوی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبونەوە

د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئامارێكی نوێی چاكبونه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنای راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردودا 686 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌.

د. سه‌باح هه‌ورامی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، ” له‌ ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردودا 686 توشبوی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی چاكبونه‌ته‌وه‌، له‌ 13ی ئایاری 2020ه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شه‌ش هه‌زار و 110  توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش، یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ شه‌ش توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 41 توشبوی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، تائێستا له‌ 24 هه‌زار و 271  كه‌س توشی كۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زار و 28  كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و 886 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.