Home » هەواڵ » کوردستانی » ئاماری نوێی توشبون و گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا لە سلێمانی
كۆرۆنا

ئاماری نوێی توشبون و گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا لە سلێمانی

ته‌ندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت،  له1ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ تا 20ی ئەم مانگە له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی هه‌زار و 68 توشبوی كۆرۆنا داخڵكراون، 229 توشبویان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 841 كه‌سیشیان چاكبونه‌ته‌وه.‌

لەراگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، له‌رۆژی 1ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ تاوه‌كو رۆژی 20ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2020، له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی هه‌زار و 68 توشبوی كۆرۆنا داخڵكراون، 229 توشبویان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 841 كه‌سیشیان چاكبونه‌ته‌وه‌.

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا 138 توشبو داخڵكراون، 59یان چاكبونه‌ته‌وه‌، 72 توشبوشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆ 105 توشبو داخڵكراون، 41 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه‌ و 73 كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن 541 توشبو داخڵكراون، 486 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه‌ و 68 كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر والی به‌گ 284 توشبو داخڵكراون، 255 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه‌ و 16 كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئەوەش دوای ئەوەدێت،  بەپێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، تائێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان  41 هه‌زار و 732 كه‌س توشی كۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 26 هه‌زار و 912 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌زار و  536 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.