Home » هەواڵ » کوردستانی » ” ئامانجى گۆڕان لە ئۆپۆزسیۆن و حکومەت چاککردنى سیستم وئەنجامدانى چاکسازییە”
عەدنان عوسمان، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان

” ئامانجى گۆڕان لە ئۆپۆزسیۆن و حکومەت چاککردنى سیستم وئەنجامدانى چاکسازییە”

وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت، گۆڕان کە قاچى لە حکومەتە لەپێناو سیستم و چاکسازى و عەدالەتدایە، دەشڵێت: هیوادارین لایەنەکانی تریش قاچێکیان لە حکومەت و قاچێکیان لە مەرز و دەروازەکان نەبێت.

لە تویتێکدا، عەدنان عوسمان، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند: گۆڕان کە قاچی لە ئۆپۆزسیۆن بو، لە پێناو سیستەم و عەدالەت و چاکسازیدا بو، کە قاچی لە حکومەتە لە پێناو سیستەم و عەدالەت و چاکسازیدایە.

دەشڵێت: هیوادارین لایەنەکانی دیکەش قاچێکیان لە حکومەت و قاچێکیان لە مەرز و دەروازەکان نەبێت، چاوێکیان لە حوکمڕانی و چاوێکیان لای دەستکەوتی حزبی نەبێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.